متن آهنگ Bahana از نوید زردی
سوودی نییە گەڕانەوەت تکای زۆر پاڕانەوەت درۆکانت ئاشکرا بوو گوێناگرم بۆ دڵدانەوەت پێم لەسەر دڵم دادەنا نەشم دەوت بریندارم هەڵەکانتم لە یاد ئەکرد چونکە ئەموت ئەویندارم من هەر خۆم فریو ئەدا ئەم وت قەینا لەبەر یارم قەت بەتۆم نیشان نەئەدا کە چەند لەخۆم بێزارم بێ فایدە تکاکانت بەهانەیە وشەکانت وەکو جاران هەستەکانم ناجوڵێنێ نیگاکانت بێ فایدە تکاکانت بەهانەیە وشەکانت وەکو جاران هەستەکانم ناجوڵێنێ نیگاکانت ئەوە نەبووم کە ئەتبینی بۆتۆ خۆم وا لێکردبوو هەستەکانم بێجگە لە تۆ لە ئاست هەموو کەس مردبوو پەشیمانم لەو ساتانەی دڵخۆش ئەبووم کە تۆم ئەبینی ئەو ئەشقەی تۆ هەر خەونێک بوو بەس کاتی بوو نەک ئەبەدی درۆکانت کەشفە ئاشکرای بۆیە لە دڵی من دابڕایی بابەتێک بووی لەناو دڵما کۆتایت هات داخرایی بێ فایدە تکاکانت بەهانەیە وشەکانت وەکو جاران هەستەکانم ناجوڵێنێ نیگاکانت بێ فایدە تکاکانت بەهانەیە وشەکانت وەکو جاران هەستەکانم ناجوڵێنێ نیگاکانت بێ فایدە تکاکانت بەهانەیە وشەکانت وەکو جاران هەستەکانم ناجوڵێنێ نیگاکانت بێ فایدە تکاکانت بەهانەیە وشەکانت وەکو جاران هەستەکانم ناجوڵێنێ نیگاکانت
دانلود و پخش آهنگ Bahana